AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٠ ٢٠:٥٨

زیاد نەخالە:

ڕێنمونی ئایەتوڵا خامنەیی بۆ پڕچەک کردنی کەرتی رۆژاوای فەلەستین جێبەجێ کرا

ڕێنمونی ئایەتوڵا خامنەیی بۆ پڕچەک کردنی کەرتی رۆژاوای فەلەستین جێبەجێ کرا

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جەهاد ئیسلامی رایگەیاند کە ڕێنمونی ئایەتوڵا خامنەیی بۆ پڕچەک کردنی کەرتی رۆژاوای فەلەستین جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد نەخالە، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جەهاد ئیسلامی فەلەستین بە ئاماژە بە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پڕچەک کردنی کەرتی ڕۆژئاوایی وتی: ئەم ڕێنمونییە، کاریگەریی سەرسووڕهێنەری بوو.

نەخالە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ویفاق سەبارەت بە سەرکەوتنە بێ وێنەکانی بەرخۆدان سەرەڕای پێشکەوتنی سەربازی ڕژێمی سەربازی و ڕۆڵی ئێران رایگەیاند: پێشکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین وەک جەهاد و حەماس قەرزداری باوەشی کراوەی کۆماری ئیسلامی لە چل ساڵی رابردووە کە توانییەکانی خستە بەر دەست بەرخۆدان. هێزەکانی بەرخۆدان دەتوانن مووشەک، چەکی زرێپۆش شکێن و بۆمب دروست بکەن.

سکرتێری جەهادی ئیسلامی سەبارەت بە وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی لەبارەی پڕچەک کردنی کەرتی رۆژاوا وتی: ڕێنمونی ئایەتوڵا خامنەیی بۆ پڕچەک کردنی کەرتی رۆژاوای فەلەستین جێبەجێ کراوە.

News ID 46452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha