بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کارگەی مووشەکی پەروتسان (MKE) لە ناوچەی ئەلماداغ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا. تەقینەوەکە بەهۆی کارلێکی کیمیاییەوە راویداوە و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
واسیب شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند:تەقینەوەکە لەکاتی ئامادەکردنی موشەکەکانی داینامیت بۆ بەکارهێنان لە موشەکەکاندا ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاند: 5 کەس لە شوێنی ڕوداوەکە بون، کە سەرجەمیان لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هیچ بریندار و کەسێک لە ژێر داروپەردودا نەماوە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
Your Comment