بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سێبەری ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە ناوچە داگیرکراوەکان، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەم دواییەدا لە بەرەوپێش بردنی گەڵاڵەی چاکسازی دادوەری کشایەوە. سەرەڕای ئەوە، ئاژاوەکان نەک لە ناوچە داگیرکراوەکان کەم نەبووەوە بەڵکوو توندتریش بووەوە. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە گومانەکان سەبارەت بە بەدی هاتنی تیۆری ڕووخانی ئیسرائیل بەرز ببێتەوە.
عەبدولباری عەتوان بەرپرسی ڕۆژنامەی عەرەبی ڕای ئەلیەوم لە ئەو بارەوە دەنووسێت: ئیسرائیل لە ئێستادا خەریکە خراپترین ڕۆژانی خپی تێدەپەڕێنێت، چونکوو ئەو ڕژێمە لەگەڵ دوو مەترسی جیدی بەرەوڕوویە، یەکەم ڕووخانی ناوخۆیی و دووهەم هەڕەشەی دەرەکی لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدان لە لوبنان، یەمەن، کەرتی غەززە و عێڕاق کە سەدان هەزار مووشەک و درۆنیان لەبەردەستدایە.
عەتوان زیادی کرد کە شەش هۆکاری سەرەکی لەوانەیە ببنە هۆی ڕووخانی حکومەتەکان و زۆربەی ئەو هۆکارانە ئێستا لە ئیسرائیل هەیە:
یەکەم: ڕووخانی یاسا و پەسەندنی ئاژاوە تا جێگایەک کە دەسەڵاتدار توانای کۆنترۆڵی دۆخەکەی نەبێت.
دووهەم: هەڵوەشانەوەی ئەرتەش، سەرهەڵدانی شۆڕش و خۆبواردن لە خزمەتی سەربازی.
سێهەم: پێکهێنانی هاوپەیمانی لاواز و ڕووخاو. هاوپەیمانی نتانیاهۆ لەگەڵ دوو کەس لە خراپترین کەسایەتییەکان لە ئیسرائیل و لەوانەیە جیهان واتا ئیتامار بێن گویر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی و بزیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی و بەرپرسی کاروباری ئیداری ئیسرائیل کە دەیناەوێت فەلەستینییەکان بکوژن، بسووتێنن و دەربکەن، یەکێک لە ڕاشکاوتری نموونەکانە.
چوارەم: سەپاندنی سێ لایەنەیی زۆربێژی واتا سەرکوت، رووخانی ئابووری و پاڵپشتی لە گەندەڵی. ئەوەمان لە بیر نەچێت کە نتانیاهۆ دەیەوێت سیستەمی دادوەری بگۆڕێت تا تۆمەتەکان ەل دژی ناوبراو پاک بکرێتەوە.
پێنجەم: قەیراناوی بوونی دۆخی ئابوور و مانگرتنی هەمە لایەنەی کرێکاری.
شەشەم: چڕ بوونەوەی کۆچی بەکۆمەڵ. ئامارەکانی ئیسرائیل پشت ڕاستی دەکاتەوە کە کۆچی ئیسرائیلییەکان بۆ دەرەوە خەریکە بە شێوەیەکی بێ وێنە بەرز دەبێتەوە و لەوانەیە بڵاو کردنەوەی وتار لە ڕۆژنامە خۆجەییەکان پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئیسرائیل چی دیکە وڵاتێکی ئەمن نییە.
Your Comment