AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢ ٢١:٣٧

سەید حەسەن نەسروڵا:

بەرخۆدانی عێراق و خۆڕاگریی ئێران پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست دا

بەرخۆدانی عێراق و خۆڕاگریی ئێران پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست دا

سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند بەرخۆدانی عێراق و خۆڕاگریی ئێران پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست پێهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسڕوڵا ، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند: ئەمرۆکە ئیسرائیل لە قەیراندایە و لە مێژووی ئەم ڕژیمە داگیرکەرەدا تا ئێستا ئەوەن ن سستی، قەیران، ئاژاوە و شەڕی ناوخۆیی و بێ متمانەیی نە بووە.

جەختیشی کرد: بەرخۆدان لە لوبنان لە سەر بەڵێنی خۆیدایە و هەر چەشنە هێرشێک بکرێتە سەر لوبنان یان فەلەستین کاردانەوەی ئێمە توند و کاولکەر و خێرا دەبێت.

ئەوەشی وت کە بیست ساڵ لەمەوپێش ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق و بڕیار بوو ئەم هێرشە دەستپێکی شەڕ دژی وڵات لەوانە سووریا، لوبنان، ئێران، سوماڵ و لیبیا بێت بەڵام عێراق بە بەرەکەتی بەرەۆدان ئازاد کرا.

زیادیشی کرد: بەرخۆدانی عێراق و خۆڕاگریی ئێران پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست دا.

News ID 45451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha