ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەید ئیبراهیم رەئیسی لەو پەیامە دا وتی: لە ساڵی نوێدا دەوڵەت بۆ هاتنەدی بەڵێنەکان لەوانە باشتر کردنی بژێوی خەڵک، دژایەتی گەندەڵی، کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان، بەهێزکردنی بەرهەم هێنان و زیاد کردنی هەلی کار بە شێوەی شەوانەڕۆژی کار دەکات.
رەئیسی بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی ساڵی 1402ی هەتاوی و هەروەها نزیک بوونە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند: ساڵی 1401 پڕ بوو لە ڕووداوی تاڵ و شیرین و هەوراز و نشێوی زۆر بوو، بەڵام ئەگەر بمەوێت لە یەک ڕستەدا بڵێم، ساڵی 1401 ساڵی بەهێزی و درەوشانەوەی ئێران لە گۆرەپانە چارەنووسساڵەکان بوو.
وتیشی: جگە لە ڕووداو چ بەڵای سروشتی وەکوو لافاو و بوومەلەرزە رووداوگەلی وەک بشێوی و ئاژاوە و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حەرەمی شاهچراغ خەڵکی ئێرانی ئاڵۆز کرد.
راشیگەیاند کە بشێوییەکان ورسێکی بچووک نەبوو، بەرهەمی داڕێژانی پیلان لە لایەن دوژمنانی ئێران بوو کە بە ئامادەبوونی خەڵک ئەو پیلانانەی دوژمن شکستی هێناوە.
هەروەها رەئیسی ئاماژەی دایە پێشکەوتنی ئێران لە زۆر بواردا لە ساڵی رابردوو و وتی: لە بەشی بەرهەم هێنات، ڕەخساندنی هەلی کار و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و پزیشکی و شەریکەی زانست بنەمادا پێشکەوتنی بەرچاومان بە دەست هێنا.
لە کۆتایشدا جەختی کرد: هەوڵی دەوڵەت لە ساڵی نوێ باشتر کردنی دۆخی بژێوی خەڵکە
Your Comment