بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر نووسی: ئەنجامی پڕچەک کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیایی لەلایەن ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و بریتانیا و هۆڵەندا ، 13 هەزار شەهید و 130 هەزار برینداری کیمیایی لە ئێران بریتی لە 130 شەهید و 8000 برینداری کیمیایی سەردەشت، 5000 شەهید و 10000 برینداری کیمیایی لە هەڵەبجە بوو، پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ،ئەمەش جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە تکایە شوێنگیری بکەن.
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد رایگەیاند:
13 هەزار شەهید و 130 هەزار بریندار لە ئێران ئەنجامی پڕچەک کردنی سەدام بە چەکی کیمیایی
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤ وتی: 13 هەزار شەهید و 130 هەزار برینداری کیمیایی لە ئێران ئەنجامی پڕچەک کردنی سەددام بە چەکی کیمیاییە.
News ID 45418
Your Comment