بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ساڵڕۆژی بەزینی ڕژێمی سەدام حسێن و داگیر کرانی عێڕاق لەلایەن ئەمریکاوە، دۆخی پێکهاتە ئایینی و هۆزییەکانی لێک داوەتەوە.
ئەو هەواڵدەرییە ئەنجامی بەزینی ڕژێمی سەدام حسێنی لە قازانجی دوو پارتی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات وەسف کردووە چونکوو لە سێبەری ئەو ڕووداوە توانیویانە سەرچاوە سامانییەکانی ئەو ناوچە کۆنترۆڵ بکەن.
ڕۆیتێرز لە درێژەدا ئاماژەی داوەتە سەر کێشەی دوور و درێژی ئەو دوو پارتە لەسەر دابەش کردنی دەسەڵات و سەرچاوەکانی نەوت و گازی ئەو ناوچە کە تەنانەت بووە هۆی شەڕی ناوخۆیی نێوان ئەو دوو پارتە لە دەیەکانی 1990.
ئەو هەواڵدەرییە ئەنجامی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیی هۆی دروست بوونی بێ بڕوایی خەڵک بە حکومەت وەسف کردووە.
ڕۆیتێرز هۆشداریی داوە کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕێبەرانی کورد دزەی ئەوانی لە ساحەی سیاسی عێڕاق زۆر کەم کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە