بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر 3:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو شاری هەڵەبجە بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەبەشداری سەدان هاوڵاتی خۆپیشاندانیان سازکرد و رایگەیاند، لەڕوی خزمەتکردنی قوربانییانی کیمیاباران و جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییان کەموکورتی زۆر لە هەڵەبجەدا هەیە و ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ئازادن لە گرتنەبەری هەر رێگەیەکی مەدەنی دیکە لە داهاتودا.
خەندان نووسی: هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەڵێن، تەواوکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە تەواونەکراوەکان، رێکارەکانی تایبەت بە کردنەوەی مەرزی سازان و تەواوکردنی پڕۆژەی رێگاو پردی توەقوت لە داواکارییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانن و داواش دەکەن رێکارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە زوترین کاتدا تەواو بکرێن.
Your Comment