AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٧ ١٠:٣٧

بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام؛

خۆپیشاندان لە دژی نتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان

خۆپیشاندان لە دژی نتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان

لە ناوچە داگیرکراوەکان بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەربڵاو لە دژی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا ئیسرائیلییەکان شەوی شەممە لە خۆپیشاندان لە دژی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و کابینەی توندڕەوی ناوبراو بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە لە تێلاڤیڤ، حەیفا و قودسی داگیرکراو بۆ هەشتەمین هەفتەی بەردەوام خۆپیشاندانی بەربڵاو لە دژی چاکسازی دادوەری کابینەی نتانیاهۆ بەڕێوەچوو.

کەناڵی هەواڵی ئەلەمیادین بە ئاماژە بە بەربڵاو بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە چوونە ڕیزی ئەندامانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ئیسرائیل بە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکان هەواڵی دا.

News ID 45218

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha