بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل بریزۆن نووسەر و شرۆڤەکاری ئیسرائیلی لە وتارگەلێکدا کە لە ڕۆژنامەی هائارتس بڵاو کراوەتەوە، سیناریۆکانی لەناوچوون و لاواز بوونەوەی ئیسرائیلی لێک داوەتەوە.
ناوبراو لە ئەو وتارەدا دەڵێت کە ئیسرائیل لە ڕێگای لەناوچوون و تێکچوونی ناوخۆیی دەچێتە پێشەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هیچ کەسێکی ئیسرائیلی تێدا نامێنێتەوە و هەمووان بەجێی دەهێڵن و تەنیا توندەڕەوەکان دەمێننەوە و دەسەڵات تا لەناوچوون و لاواز بوونەوەی ئەو ڕژێمە دەگرنە دەستەوە.
بریزۆن ڕایگەیاند کە لە ساڵی 1948 قۆناغی ئومێد دەست پێدەکات و لە ساڵی 1967 دووهەمین قۆناغ کە قۆناغی گەندەڵی و لەناوچوون بوو دەستی پێکرد.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت :لە 29 ی دیسەمبەری ساڵی 2022 ەوە و هاوکات لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی دووبارەی بنیامین نتایاهۆوە، سێهەمین قۆناغ کە لەناوچوونی ئیسرائیلە دەستی پێکرد.
نووسەر دەڵی کە ئەوە بەتواوەتی پێش بینی کراو و یەکلایی بوو، چونکوو دوای 55 ساڵ گەندەڵی، خراپکاری، داگیرکاری و توندەتیژی، هیچ ڕێگایەک بۆ باشتر بوونی دۆخەکە نەماوەتەوە.
ناوبرو زیادی دەکات کە ئەم جارە چی دیکە هەواڵێک کە ڕۆژی قیامەتی دراماتیک نییە، بەڵکوو ئێمە لەگەڵ تێکچوونێکی وەردە وردەیی بەەوڕووین و سەرەنجام کار دەگاتە شوێنێک کە چی دیکە کەسێک نایەوێت لە ئیسرائیلژیان بکات و تەنیا کەسانی توندڕەو و کەسانێک کە لە بواری لۆژیک و دەروونییەوە تووشی کێشەن، لەوێ دەمێننەوە و حوکڕانی دەکەن تا لە کۆتاییدا ئەو ڕژێمە لەناو بچێت.
Your Comment