AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٨ ٢١:٣٤

ئازادی ڕادەربڕین لە جۆری فەڕەنسی؛

گۆڤارێکی فەڕەنسی گاڵتە بە بوومەلەرزەکەی تورکیا دەکات

گۆڤارێکی فەڕەنسی گاڵتە بە بوومەلەرزەکەی تورکیا دەکات

مێدیایەکی فەڕەنسی، لە کاردانەوە بە بوومەلەرزە بەربڵاوەکەی تورکیا لە جیاتی دەربڕینی هاوخەمی بە بڵاو کردنەوەی کاریکاتۆرێک بە شێوەیەکی سووکانە لە ئەو بارەوە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئێکسپێت گایر تورکی، چاپەمەنی فەڕەنسی شارلی ئەبدو کە بە سووکایەتی کردن بە موسڵمانان بەناوبانگە، ئەم جارە لە کاردانەوە بە کارەساتی مرۆیی بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە بابەتێکی سووکانەیەکی دیکەی لە ئەو بارەوە بڵاو کردەوە.

ئەو مێدیا تورکییە لە وتارێکدا نووسی کە گۆڤاری فەڕەنسی شارلی ئەبدو کە پێشتریش کاریکاتۆری لەسەر بابەتی سووکایەتی بە بیر و بڕوای موسڵمانان بڵاو کردبووەوە، ڕیسواییەکی دیکەی ئەنجام داوە. ئەو گۆڤارە فەڕەنسییە لە کاردانەوە بە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە تورکیا، لە نوێترین کاریکاتۆری خۆیدا بوومەلەرزەیەک کە 10 پارێزگای تورکیای وێران کرد و گیانی هەزارن کەسی ئەستاندووە، خستووەتە بەر گاڵتەوە.

News ID 45034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha