بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ٢٣ ی شەوی ڕابردوو لە پێوەندی تەلەفۆنی لەلایەن فەرمانداری بانەوە هەواڵی گیر کردنی ٣٠ هاووڵاتی سووریایی لە نێو بەفر و کڕێوەدا، دەستبەجێ دوو گرووپی فریاکەوتن و پزیشکی نێردراوە سنووری سەیرانبەند و ئەو ٣٠ کەسە لە مەرگ و کڕێوە ڕزگار کراون.
ناوبراو زیادی کرد: لە نێو ئەو کەسانەدا ژنان و منداڵانیش لە دۆزێکی نەگونجاوەدا بوون کە بە هەوڵی گرووپەکانی تەندروستی تا کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی دۆخەکەیان جێگیر کراوە.
Your Comment