سپا تایبەتترین ڕێکخراوی دژە تیرۆریستی لە ناوچەکە و جیهانە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە سپا تایبەتترین ڕێکخراوی دکە تیرۆریستی لە ناوچەکە و جیهانە، وتی: مەجلیس وڵاتانی ئەورووپی و ئەرتەشەکانیان پاڵپشتی تیرۆریست و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ڕادەگەیەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵیباف لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: پەرلەمانی ئەورووپا گەڵاڵەیەکی پێشنیار داوە کە سپای پاسداران کە ناوەندی فەرهەنگی جەهاد و دلێرییە و گەورەترین ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریست و گرینگترین کەسایەتیی شەهید سولەیمانی بووە وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن.

سەرۆکی مەجلیس جەختی کرد: ئەگەر یەکێتی ئەورووپا ئاوەها بڕیارێک بدات بە ئەو واتایەیە کە خودی یەکێتی ئەورووپا ڕێکخراوێکی گەورەی پاڵپشتی تیرۆریستەکانە چونکوو سپای پاسداران گەورەترین ناوەندی دژە تیرۆریستی بووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سپای پاسداران تایبەتترین ڕێکخراوی دژە تیرۆریستی لە.ناوچەکە و جیهانە، وتی: بەڵگەکانی لەبەردەستە و ئەورووپا وشیار بێت کە نەبێتە پاڵپشتی خواستی داعش.

قاڵیباف وتیشی: هۆشداریی دەدەین کە لە ئەگەری یەکلا بوونەوەی ئەو بڕیارە، مەجلیسی ئێرانیش هەنگاوی بەرانبەر دەنێت و دەوڵەتە ئەورووپییەکان پاڵپشتی تیرۆریست و ئەرتەشەکانیان ڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێنێت.

News Code 44811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha