بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا لە خستنە لیستی ناوی سپای پاسداران لە ناوی گرووپە تیرۆریستییەکان، بە توندی ئیدانە کرد و نیسبەت بە پێشهاتەکانی هۆشداریی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: پەرلەمانی داماوی ئەورووپا لە پەیڕەوی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دوای شکست لە پڕۆژەی نائارامییەکان.لە.ئێران لە هەوڵێکی دوژمنانەدس، یەکێک لە هێزە تواناکانی بەرگری ئێران واتا سپا کە داعشی تێکشکاند، خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە .
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەگەر سپا نەبوایە ئێستا وڵاتانی ئەورووپی لە ژێر ئاڵای داعش بوون و بەرپرسەکانی بووبوونە بەردە.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ئەو بەیاننامە بە ئیدانە کردنی توندی ئەو بڕیارە نالۆژیکە کە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختی کردووە: ئەو هەوڵە جگە لە دژایەتی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و جیهان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە کە پەرلەمانی ئەورووپا ئەبێ وشیاری پاشهاتەکانی ببێت.
لە کۆتایی بەیاننامەکە هاتووە: سپای پاسداران لە پارێزوانی لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران بەرانبەر ئیسرائیل و ئەمریکا ناکشێتەوە، دوژمنان لە داهاتوویەکی نزیکیشدا تێدەگەن کە ئەمجارە تووشی هەڵە هاتوون.
Your Comment