بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە پێشتر سەبارەت بە پێشینەی عەلیڕەزا ئەکبەری و جێگرایەتی ێەو لەو وەزارەتە بڵاوکرابوویەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کە عەلی رەزا ئەکبەری سیخوڕی لەسێدارەد دراو لە هیچ کاتێکدا جێگری هیچ وەزیرێکی بەرگری نەبووە و لە نووسینگەی توێژینەوە کاری کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتوپە، عەلیڕەزا ئەکبەری بە مۆتایی هاتنی بەرپرسیارێتییەکەی لە نووسینگەی توێژینەوەی بەرگری داخوازی خانەنشین کردنی پێشکەش کردووە و دواتر خەیانەتی بە نیزام و گەلی ئێران کردووە و دەستی داوەتە سیخوڕی بۆ هەواڵگری بریتانیا.
Your Comment