بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ستایشی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی رۆژی سێشەممە ١٣ ی بەفرانبار بە ئاماژە بە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم وتی: شەهید سولەیمانی بەهۆی چالاکی جیاواز لە بواری نێودەوڵەتی وەکوو نمانەی بەرەنگاربوونەوەی ئیستعمار و ئیستکباری جیهانی لە ساڵانی دوایی، لە ئارادا بووە.
ناوبراو لەگەڵ هەموو هاوکارانی لە درێژەی سیاسەتە دژە ستەمەکانی کۆماری ئیسلامی، قووڵایی ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامیی لە وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان نیشان داوە.
ناوبراو وتیشی: هەر بۆیە ئامانجی دوژمن لەناوبردنی فیزیکی ئەو سەردارە کاریگەر لەسەر ئەو ڕێگا خێرایە بوو، بەڵام ئەو هێرشە پێشێل کرانی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی بوو.
وتەبێژی دەسەڵاتی داد زیادی کرد: دەسەڵاتی داد بە شێوەی تایبەت لە دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەدوای بەدی هێنانی مافی گەلی ئێرانە.
Your Comment