AP ١٤٠١ بەفرانبار ١١ ٠٩:٣٢

کارناسێکی بواری ئەمنیەتی لە ماڵپەڕی ١٩٤٥ نووسی:

پێنج سیناریۆ بۆ ئەگەری دەسپێکی شەڕی سێهەمی جیهانی

پێنج سیناریۆ بۆ ئەگەری دەسپێکی شەڕی سێهەمی جیهانی

کارناسان و شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەگەری دەسپێکی شەڕی ئەتۆمی بە پێی مەترسی بەهۆی پێکدادانەکان لە پێنج ناوچە لە جیهان بەرز دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆبێرت فارلی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی لە ماڵپەڕی ١٩٤٥ نووسی: دوای کۆتایی دەورانی شەڕی سارد، لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان زلهێزە جیهانییەکان دروست بوو. بەڵام سەرەڕای ئەوە لە ساڵی داهاتووی زایینی واتا ٢٠٢٣ش لە پێنج سیناریۆی جیاوازدا ئەگەری دەسپێکی شەڕی ئەتۆمی هەیە.

١. قەیرانی ئۆکراینا

سەرەڕای ئەوەی کە ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لە نێوان ناتۆ و ڕووسیا لە ئۆکراینا لاوازە، بەڵام ئەگەری ئاڵۆزی لە ئەو بابەتە هێشتا هەیە. ئەگەر دوو لایەنەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ بڕیاری ئاڵۆزکەر و مەترسیدار بدەن، ئەگەری ڕوودانی دەسپێکی شەڕی جیهانی سێهەم لە ئۆکراینا دەبین.

٢. تایوان

کێشەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە بابەتی تایوانیش ئەتوانێت بچێتە قۆناغی مەترسیدارەوە و ببێتە هۆی نیگەرانی زۆر لە ئەو بارەوە. بەم پێیە هەر جۆرە پێکدادانێک لە ئەو ناوچە بە پێی زیاد بوونی ئەمریکا و ژاپۆن پێی، تا ئاستی دەسپێکی شەڕی جیهانی نوێ دەچێتە پێشەوە.

٣. تورکیا و یۆنان

سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا و یوونان، هەر دوویان ئەندامی ناتۆن بەڵام لە.مانگەکانی دواییدا پێوەندییەکی دوژمنانەیان هەبووە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەگەری هێرشی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ بۆ سەر وڵاتێکی دیکەی ئەو هاولیەمانییە دوور لە چاوەڕوانییە بەڵام پێشینەی پێکدادانی تورکیا و یۆنان لە ڕابردوودا، ئەگەری دەسپێکی شەڕێکی گەورەی لە نێوان دوولایەنەکە زیندوو هێشتووەتەوە.

٤. کۆریای باکوور

لە.مانگەکانی دواییدا ئاڵۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریای باکوور بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەو ئەگەرە هەیە کە ئەو ئاڵۆزیانە لە کۆتاییدا بە شەڕێکی ماڵوێرانکەر بە بەکارهێنانی چەکی کلاسیک و یان تەنانەت چەکی ئەتۆمی تەواو ببێت.

٥. هیند و چین

کێشەکانی نێوان دیهلی و پەکین لە پرسی سنووری دەتوانێت تا ئاستی دەسپێکی پێکدادانی سەربازی بچێتە پێشەوە، پرسێک کە پێشهاتی مەترسیداری دەبێت. بە پێی ئەوەی کە دوو وڵاتەکە خاوەن چەکی ئەتۆمین ئەگەری دەسپێکی شەڕی جیهانی مەترسیدار لە نێوان دوو لایەنەکە دوور لە چاوەڕوانی نییە.

ڕۆبێرت فارلی لە کۆتاییدا هێناویە کە ئەگەری دەسپێکی شەڕی جیهانی لە هەر کامە لە ئەو دۆستانەی سەرەوە بە پێی ئەگەری گۆڕانکارییەکان لە داهاتوودا هەیە.

News ID 44601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha