بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە کۆپتەرێکی ئەمریکی لە ناو بنکەی حەریر لە نزیک هەولێر نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دیار نییە ئەرکی کۆپتەرە ئەمریکییەکە سیخوڕی بووە یان شەڕ. هێزەکانی ئەمریکا هۆکاری نیشتنەوەی بەپەلەی کۆپتەرەکە دەشارنەوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: هەروەها ڕوون نییە کە ئایا کۆپتەرەکە کەرەستەی سەربازیی هەڵگرتووە یان هێزی شەڕکەر؟
ئاماژەی بە سانسۆری توندی هەواڵەکانی پەیوەست بە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرد.
Your Comment