AP ١٤٠١ بەفرانبار ٤ ٠٧:٤٨

سەرۆک وەزیرانی عێراق:

400 ملیار دینارەکە لەم رۆژانەدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

 400 ملیار دینارەکە لەم رۆژانەدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سودانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ماف‌و شایستە داراییەکانی هەرێمى كوردستان پارێزراو دەبێت‌و بەزوترینکات 400 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی لە ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "لەکۆبونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی‌و پرسە ئابوری، کۆمەڵایەتی‌و ئەمنییەکان تاووتوێکران‌و جەخت لەپشتیوانیکردن لەهەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لەچوارچێوەی پابەندبون بەدەستور کرایەوە".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بافڵ تاڵەبانی باسى له‌جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى ناو ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ى لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە كردۆته‌وه‌و وتویه‌تى:"پێویسته‌ حكومه‌ت شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت".

له‌به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كانى تاڵه‌بانیدا وه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتویه‌تى:"ماف‌و شایستە داراییەکانی هەرێم پارێزراو دەبێت‌و بەزوترینکات 400 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".

News ID 44529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha