بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی لە ئەلمەعلوومە، یەکێک لە ئەندامانی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق، کۆشکی سپی بە گەش کردنەوەی ئاگری پێکدادانەکان تاوانبار کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جەبار عۆدە وێڕای وتنی ئەوە بابەتە وتی: دزینی نەوتی سووریا لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ سێ ئەوەندە بووەتەوە و لە ڕێگای بارهەڵگرەکانەوە بۆ عێراق دەگوازرێتەوە و پاشان دەفرۆشرێتە دەڵاڵەکان.
ناوبراو وتیشی: کۆشکی سپی بە پاڵپشتی لە پارت و لایەنە چەکداران کە دەیانەوێت ئاژاوە دروست بکەن و ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ بخەنە مەترسییەوە، بەدوای توند کردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستانن.
Your Comment