بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤارەکانی "المانیتۆر" و "نەیشنەڵ کانتێکست" لە دوو ڕاپۆرتی جودادا، باسیان لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرچاوی هەناردەی نەوتیی کۆتایی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاتی کۆتایی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی کاتی دیمەشق کردووە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، هەناردەی نەوتی لە کوردستانی سووریاوە لە مانگەکانی ڕابردوودا بە ڕادەیەکی زۆر بەرزبۆتەوە و لە نزیکەی 5 تا 7 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا، گەیشتۆتە نزیکەی 20 هەزار بەرمیل.
ڕاپۆرتەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە نەوتی هەڵگوازراوەی کێڵگە نەوتییەکانی دیرەزور، حەسەکە و ڕەمیلان بە دوو ڕێگەی زەوینی(بە تانکەر لە ڕێڕەوگەی فیشخابوور-وەلید) و بە بۆری(هێڵی نافەرمیی ڕەمیلان بۆ گوندی مەحموودییە) هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
Your Comment