بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات، هەوڵ و پلانی بەکۆمەڵی تاقمێک لە ژنانی داعش بۆ هەڵاتن لە ئۆردووگای هەول لە باشووری حەسەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، پووچەڵکرایەوە.
ئەو گرووپە لە ژنانی داعش شەوی ڕابردوو (چوارشەممە 19ی سەرماوەز) دەیانەویست بە کەڵکئاوەژوویی لە دۆخی کەشوهەوا و بە یارمەتیی قاچاخچیانەوە لە کەرتی پەنابەرانی ئۆردووگای هەولەوە هەڵێن، بەڵام پلانەکەیان پووچەڵ کرایەوە و هێزی ئاسایش 18 کەسی لەوبارەیەوە قوڵبەست کرد.
Your Comment