AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٠ ١٥:٤٢

پزشکیان: نەخشەڕیگای پێوەندی بازرگانی تاران و ئاستانە ئامادەی جێبەجێ کردنە

پزشکیان: نەخشەڕیگای پێوەندی بازرگانی تاران و ئاستانە ئامادەی جێبەجێ کردنە

پزشکیان لە دیداری سەرۆک کۆماری قەزاقستان وتی: نەخشەڕێگای بازرگانی تاران و ئاستانە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی بازرگانی تا سێ ملیار دۆلار پێک هاتووە و ئامادەی جێبەجێ کردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری قەزاقستان بە ئاماژە بە گەشەی 40 لەسەدی ئێران و قەزاقستان وتی: هەر چەندە بەرز بوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان هەبووە، بەڵام دەفرایەتی زیاتر بۆ گەشەی هاوکاری ئابووری هەیە. نەخشەڕێگای پێوەندی بازرگانی دوو وڵاتەکە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی تا سێ ملیار دۆلار پێک هاتووە و ئامادەی جێبەجێ کردنە و هیوادارین دوولایەنەکە لە دەفرایەتی کەرتی تایبەت زیاتر لە ڕابردوو کەڵکوەربگرن.

پزشکیان لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەردەوام پێوەندی دۆستانە لە نێوان دوولایەنەکە هەبووە، زیادی کرد: پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگایەتی زیادی هەیە. ڕێبەری باڵاش بەردەوام لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی برادەرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی وڵاتانی موسڵمان جەختی هەبووە.

هەروەها بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ناوچەکەی ئێمە لە دۆخێکی پێچراودایە و بەداخەوە تاک لایەنەیی لە پێوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەبینین؛ ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی شوناس و سەربەخۆیی وڵاتانی دیکە دەکەنە ئامانج.



News ID 57856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha