AP ١٤٠١ سەرماوەز ٩ ٠٩:٥٠

سووریا:

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمریکا و تورکیا لە سووریا بکاتە دەرەوە

 ئەنجومەنی ئاسایش ئەمریکا و تورکیا لە سووریا بکاتە دەرەوە

جێگری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی و تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئەلحوکم دندی جێگری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە داکۆکی هەنێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لەبەرچاو نەگرتنی کێشە بنەماییەکان لە سووریا لەوانە تیرۆریزم و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا ڕەخنەی گرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دندی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر لەبەرچاو نەگرتنی کێشەکان لە سووریا لەوانە تیرۆریزم و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە پێداگری دەکەن.

ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر زەروورەتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا ، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە تورکیا ناچار بە چوونە دەرەوە لە ئەو وڵاتە بکەن.

News ID 44295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha