ئێران بەدوای پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمیەوە نییە

بەرپرسێکی ڕووسیا جەختی کرد کە ئێران یەکێک لە وڵاتانی ئەرکناسی هاوپەیمانی قوەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکییە و هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە نیشانی بدات ئێران بەدوای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادمیر یرماکۆف، بەرپرسی دپارتمانی قەدەغەی پەرەسەندن و کۆنترۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک، جەختی کرد: ئێران یەکێک لە وڵاتانی ئەرکناسی هاوپەیمانی قوەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکییە و هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە نیشانی بدات ئێران بەدوای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە.

ناوبراو وتیشی: ئێران ئەندامێکی پەیمانی قەدەغەی گەشەی چەکی ناڤۆکییە. بە ئەنجام گەییستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی 2015 یارمەتیدەر بوو تا بۆ گەمیشە سەرجەم پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر ببێت و دوای ئەوەش تا ئێستا هیچ لادانێک لە بەڵێنەکان نەبینراوە و هیچ بەڵگەیەک بوونی نیی ەکە نیشانی بدات دەیەوێت چەکی ئەتۆمی پەرە پێبدات.

News Code 44294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha