بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی -مێژوویی سەعدئاباد لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عءراق کە لە یەکەم سەفەری ناعەرەبی خۆی سەفەری ئێرانی کردووە، بە شێوەی فەرمی پێشوازی کرد.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دوای خوێندرانی سروودی نەتەوەیی دوو وڵاتەکە، بەرپرسانی ئێران و عێراق بە ڕێزدانان لە ئاڵا، ئەندامانی شاندی باڵای هاوڕێیانیان بە یەکتریان ناساند.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دیداری دوولایەنە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەنجامی گفتوگۆکان شرۆڤە دەکەن.
Your Comment