بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باسی لە چەندین بابەتی گرینگی هاوپەیوەند بە سیاسەتی دەرەوەی ئێران کرد.
سەبارەت بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ وتی: هاوکاری لیژنەی سیاسی بە ناو ڕاستی دۆزی ناکەین.
هێرش بۆ سەر پاپۆری بازرگانە ئیسرائیلیەکە درۆیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تۆمەت دان لە ئێران هاوپەیوەند بە هێرش بۆ سەر پاپۆڕی بازرگانی ئیسرائیلی تۆمەتێکی بێ بنەمایە.
وتیشی: ئێران ئەوەندە بوێرە کە لەو پرسانەدا کە دەبێ کار بکات، خۆی دەیکات و بەرپرسیارێتیشی لە ئەستۆ دەگرێت.
محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئێران دەکات
کەنعانی رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەینێ سێ شەمە لەم دێتە تاران.
سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران و بوونی هاووڵاتیانی بیانی لە ئێران وتی: هاووڵاتیانی بیانی بەشدارییان لە بشێوییەکان لە ئێران کردووە و ژمارەیەکیش دەستگیر بوونە کە دەستیان بووە لە ئاژاوەگێڕیدا.
Your Comment