AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٤:٠٤

سەرلەشکەر سەلامی:

دوژمنمان شکست داوە/ترساون و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیدا

دوژمنمان شکست داوە/ترساون و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیدا

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: هەمیشە دوژمن بە پێی هەڵەکانی خۆی، خۆی شکست دەدات. ئەم جارەش بە هەڵەکانی خۆیان شکستیان دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: دوژمنان ئەم ڕۆژانە ئارەزووەکانیان گرێ داوەتە یەکەوە و بە خەیاڵی خۆیان هەموو ڕێگاکانیان داخستووە؛ بەڵام دەموچاویان خواردیە بەرد. ئەوان تواناییان نییە. گەلی ئێران ڕانوەستاوە و خەریکە دەڕوات.

سەرلەشکەر سەلامی وتی: لە دۆخێکدا کە دوژمن هەوڵی دا ئێمە خەریکی بابەتی ناوخۆ بکات ئێمە دژە شۆڕشمان لە هەرێمی کوردستان تێكشکاند. لە کەناری ڕووباری ئەرەس مانۆڕمان بەڕێوەبرد، سیستەمی مووشەکی باوەڕ 373 مان بە مەودای بڕینی 300 کیلۆمەتر تاقی کردەوە و ڕۆژی ڕابردووش موشەکێکی نوێمان تاقی کردەوە.

هەروەها وتیشی: بە دوژمنانمان وت کە ئاسایشتان لێ دەگرین؛ بەدڵنیاییەوە دەشیگرین. ئێستا ئەمە چەند ڕۆژە ئاسایشیان نییە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

سەلامی زیادی کرد: ئەوان ترساون و بەردەوام پەیام دەدەن کە هێرش مەکەن. لە ڕێگای چەند وڵاتەوە پەیاممان پێ دەدەن کە هێرش مەکەن.

News ID 44090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha