بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد تەقی نەقدعەلی نوێنەری خەڵکی خومەینی شار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس وتی: ئەم ڕۆژانە لە هەندێک تریبوونەوە باس لە ڕێفراندۆم دەکرێت؛ بانترین ڕێفراندۆم لەلایەن سیستەمی ئایینەوە پێشکەش کراوە. 1400 ساڵ لەمەوپێش لە بیابانی غەدیر بانترین ڕێفراندۆم بۆ ویلایەتی ئیمام عەلی ڕووی دا و سیستەمی ئیسلامی ئێران تەنیا دەسەڵاتێکە کە حکومەتی خۆیی لەسەر ڕێفراندۆم داناوە.
ناوبراو وتی: کەسانێک کە بە بەرەکەتی ئەم دەسەڵاتە ناویان دەرکردووە، ئاوەها قسەگەلێکی جودایی خوازانە نەکەن.
نەقدعەلی زیادی کرد:کەسانێک کە پاگەندەی نەبوونی ئازادی دەکەن، ئەگەر ئازادی نەبوایە، ئێوە هەموو هەفتەیەک لە پشت تریبوونەوە هەر شتێک کە دڵتان دەخوازێت بە کۆماری ئیسلامیتان ناگوت.
هەروەها وتیشی : داواکارم بەرپرسان بە ئو کەسانە بڵێن کە ئاوەها باسگەلێک نەکەن تا هەموو هەینییەک فیتنەیەک نەبینین لە گۆشەیەک لە ئێرانەوە.
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس وەڵامی قسەکانی نەقدعەلی گرتە ئەستۆ و وتی: هەموو شتێکمان لە گرەوی یەکگرتووییدایە و : مەجلیس نمانەی یەکگرتوویی هۆز و ئایین و ئایینەکانە و هەر جۆرە شکاندنی یەکگرتووییەک لە نێوانیاندا، ئاو لە ئاسیاوی دوژمن کردنە.
Your Comment