AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٤ ٠٨:٥٢

بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکان؛

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆی نوێ لە ئێران کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆی نوێ لە ئێران کرد

ئانتۆنی بلینکن، وێرای دووپات کردنەوەی پاگەندەکان سەبارەت بە ناردنی درۆنی ئێران بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا، هەڕەشەی گەمارۆی زیاتر لەسەر ئێران بە هۆی پاڵپشتی سەربازی لە ڕووسیای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئانتۆنی گۆترێش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی دوای کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەروەی گرووپی حەوت، پاگەندەی ناردنی درۆنی ئێران بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە سەڕی ئۆکراینای دووپات کردەوە و زیادی کرد کە واشنتۆن گەمارۆی زیاتر لە دژی ئێران بەهۆی پاڵپشتی سەربازی لە ڕووسیا دەردەکات.

پاگەندەی بلینکێن سەبارەت بە ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا لە حاڵێکدایە کە ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر جەختی کردبوو کە ئێران بەردەوام پاڵپشتی ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕ لە ئۆکراینا بووە و نە پێش لە شەڕ و نە دوای ئەوەش چەکی بە ڕووسیا نەداوە.

News ID 44029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha