AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٢ ٠٨:٤٧

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ئێران ئامادەی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیرە

ئێران ئامادەی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیرە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ناردنی پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا لە ڕێگای ئەورووپاوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیر ئامادەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ناردنی پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا لە ڕێگای یەکێتی ئەورووپاوە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و سەقامگیرە. ئێمە ڕوانگەی خۆمان بە ڕوانینێکی سازێنەر و بەرەوپێش بە لایەنی ئەمریکی گەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هاوکاری ئێران گەڵ ئاژانسی وزەی ناڤۆکی وتی: ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری باش و بەهێز لە نێوان ئاژانس و ئێران دەکرێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێران وتی: هەڵوێستی توندی هەندێک لە بەرپرسانی ئەورووپا، بووە هۆی توندوتیژی و تیرۆر لە ئەورووپا و ئەوە واتا بە دەستی هەندێک لە ڕێبەرانی توندڕەوی ئەورووپا بە ناوی مافی مرۆڤەوە، ئاسایشی ئەورووپا کەوتە مەترسییەوە.

News ID 44005

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha