بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەك كارگێڕ لق و ئەندام مەكتەبی پارتی لە شارەزوور ئاگادارییەكیان بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی و دەڵێن: تەزویری حاشا هەڵنەگر كراوە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەی پارتی، بۆیە رۆژی شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوی ئەو بەرپرسە سیاسی و سەربازیانە ئاشكرا دەكەین كە تەزویریان كردووە.
دەشڵێن: حاکمی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14 ی پارتی بڕیاری ڕاست و دروستی لەسەر داوە، بەڵام بەداخەوە لیژنەی هەڵبژاردن کورد وتەنی هیزەدەرخونەیان کردوە و کاریان بە بڕیاری دادوەر نەکردوە بەو بیانووەی کاتەکەی کەمی ماوە.
هەروەها ڕایدەگەیەنن، بەبێ ترس و بوێرانە ناوی ئەو بەرپرسی سیاسی و سەربازی و ئەو هەڤاڵانەی لە لیژنەکە تەنسیقی تەزویراتیان کردوە و یان ئەوانەیشی کەم تەرخەم بونە لەسکاڵاکەمان ناویان ئاشکرا دەکەن.
بۆچوونی ئێوە