هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا باسی نەکراوە/ناگەڕینەوە بۆ دواوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: یەکێک لە کێشەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەوەیە کە بەڵێنەکان بەڕوونی باسی کراوە بەڵام هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە ڕوونی باسی لەسەر نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە فیلمی بەڵگەیی مەیدانی دیپلۆماسی کە لەسەر بابەتی نەوتراوەکانی سێزدە مانگ سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی سێزدەهەمە وتی: لە درێژەی بەرژەوەندی ئێران لە هەر دەفرایەتییەک کە بەرژەوەندی خەڵک دابین بکات، چ ڕۆژاوا و چ ڕۆژهەڵات چاوپۆشی ناکەین.

وەزیری دەرەوە لە شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئامانجی ئێمە لە دانوستانەکان، گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش و سەقامگیرە و کاتێک دەگەڕینەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ ئاستی ئاستێکی بەرز لە گەرەنتی دانەکانمان پێ درابێت.

ناوبرا زیادی کرد: ئێمە ئامادە نین بگەڕینەوە بۆ سەر ڕێککەوتنێک کە پڕ لە خەسار بێت بەڵکوو بەدوای ڕێککەوتنێکی لۆژیکین کە بەرژەوەندی ئێران دابین بکات؛ یەکێک لە کێشەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوەیە کە بەڵێنەکان بە ڕاشکاوی دیاری کراوە بەڵام هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان باسی لەسەر نەکراوە.

News Code 43837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha