بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 3 هەزار مامۆستا لە سەرتاسەری ئێرانەوە لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران، لەسەر وەستان لە سەر بنەماکانی شۆڕش جەختیان کرد و ڕایانگەیاند: هەموو قوتابیانی خۆمان وەکوو منداڵەکانمان چاو لێدەکەین و بە تەنیایان ناهێڵین و رێگە نادەین هیچ کورتییەک لە بیریان دا نیسبەت بە ئامانجەکانی شۆڕش دروست ببێت.
لە دەقی نامەکەدا هاتووە: ئێمە مامۆستایان شانازیمان ئەوەیە کە لە ڕێگای شارستانیەتی نوێی ئیسلامی، ئەو ئامانجە دیاری کراوە لەلایەن ئێوەوە کە بەرچاوگەی ڕێگای پەروەردە و بارهێنان ڕوون دەکاتەوە، بەردەوام نیگەرانییەکی گرینگ بووە بۆمان.
لە ئەو ڕێگایە فێر بووین ئەوەی کە ببێتە هۆی هێواش بوونەوەی دادپەروەری، دەست لە ئامانجەکانی شۆڕش هەڵناگرین. ئێمە خۆمان بە سەربازی جەهاد دەزانین. سەربازانی هەرێمی پیرۆزێک بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئیران کە گیانمان دەکەینە فیدای.
Your Comment