بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، كه تیایدا هاتوه، "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوای هەڵبژاردنەوە، نوێنەرایەتی خۆیان و کوتلە سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنه‌ری خەڵکن و پێویستبو کار بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە بەرژەوەندی خەڵکییە و نەبنە هۆکارێک بۆ تێکدانی بەرژەوەندیەکانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەموان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستور و تێیپەڕنەبن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێڵكردنی دەستور و روخاندنی تەواوی پڕۆسەی سیاسییه و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان.
دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌پێنرێت له ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه له كاتێكدا پاساو بۆی هه‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو "دەستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 میكانیزمی دەستوری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتوە و دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی
Your Comment