ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی - په‌یمان یه‌زدانی: کوده‌تای ڕۆژی پێشووی گرووپێک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا به پێچه‌وانه‌ی کوده‌تا سه‌ربازییه‌کانی دیکه‌ی تورکیا له ساڵانی ڕابردوودا به خێرایی شکستی هێنا. زۆربه‌ی چاودێڕه سیاسییه‌کان پشتیوانی نه‌کردنی خه‌ڵکی تورکیا به هۆی سه‌ره‌کی شکست خواردنی ئه‌م کوده‌تایه ده‌زانن. هه‌روه‌ها حزبه سه‌ره‌کییه‌کانی تورکیا و زۆربه‌ی ژنراڵه باڵاکانی سوپا دژایه‌تی کوده‌تاکه‌یان کرد.
هه‌ر له‌مباره‌وه ئاژانسی مێهر گفتوگۆییه‌کی له‌گه‌ڵ عوسمان فاڕوق لۆغ ئۆغڵو، جێگری پارتی کۆماری خوازی تورکیا ئه‌نجام داوه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته که کێ براوه‌ی یان دۆڕاوی کوده‌تا شکست خواردووه‌که‌ی تورکیاییه، وتی: خه‌ڵکی براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م شکسته‌ن چون به تووندی به‌رنگاری بوونه‌وه و دیموکڕاسی گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
لۆغ ئۆغڵو سه‌باره‌ت به هۆی کێشه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای تورکیا و ئه‌وه‌ی که چی وه‌های کرد تورکیا به‌م ڕۆژه ڕه‌شه بگات، وتی: له‌مڕۆدا تورکیا به‌روڕووی ده‌یان کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی بووه‌ته‌وه که پارتی داد و گه‌شه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کێشانه‌یه و به‌م کێشانه‌ی که دروستی کردووه بووه‌ته هۆی بێ ئامانجی و بێ هیوایی خه‌ڵکی تورکیا له داهاتوویان.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م کێشانه هیچ شتێک ناتوانێت شه‌رعییه‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له تورکیادا بدات.
نوێنه‌ری پێشووی پارلمانی تورکیا داوای کرد تاکوو له ڕاگه‌یاندنی بۆچوونی به په‌له سه‌باره‌ت به بکه‌ره‌کانی ئه‌م ڕووداوه و ئه‌وه‌ی که چ کاریگه‌رییه‌کی به سه‌ر داهاتوو و سیاستهمهدارهکاندا ده‌بێت، دووری بکرێت و وتی: به‌ر له‌وه‌ی که ئاماژه به کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م کوده‌تا و شکسته سیاسییه‌کان و ده‌رنجامه‌کانی بکه‌ین ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و ببینین که دۆخه‌که به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات، تاکوو بتوانین به باشی و دوور له هه‌ڵه‌ی شیکاری ڕووداوه‌کان بخوێنینه‌وه.
Your Comment