AP ١٤٠١ خەرمانان ٩ ١١:٥٠

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ:

زۆربەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا لە سووریا منداڵانن

زۆربەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا لە سووریا منداڵانن

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیلیان لە شاری کۆبانێ تاوتوێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی فرات ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل بەتایبەتی منداڵانیان لە ناوچەی کۆبانێ بڵاو کردەوە.

ئەحمود داوود، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرێمی فراست، ڕایگەیاند: زۆربەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا خەڵکی سڤیل، منداڵان و ژنانن.

ئاماری قوربانیان لە ساڵی 2022، بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، گەییشتووەتە 10 منداڵ کە یەک کسیان کوژراوە و نۆ کەسیان بریندار بوون. هەروەها لە یەکێک لە گوندەکانی کۆبانێ منداڵێک پایەکی لەدەست داوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوایین ئاماری قوربانیان منداڵان لە ساڵی 2021، بە وتەی ئەحمەد داوود گەییشتووەتە 10 کەس کە پێنجیان کوژراون و پێنجیان بریندار بوون.

News ID 43332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha