بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی نمایش و گفتوگۆ لەگەڵ بەلگەفیلمی سەرپەتییەکان لە دەرهێنانی کەیوان مهرگان، بە بەشداری هۆگرانی سینەمای بەڵگەفیلم، و ژمارەیەک کەسایەتی زانستی و فەرهەنگی کرماشان دوانیوەرۆی ڕۆژی پێنجشەممە 13 ی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرکردنی فەرمانی مەشرووتیەت لە قوتابخانەی فیلمسازی هیلاج فیلم بەڕێوە چوو.
لە ئەو کۆبوونەوە وێڕای نمایش کردنی بەڵگەفیلمی سەرپەتییەکان، لەسەر ژیان و مەرگی یارمحەمەدخان لە سەردارەکانی مەشرووتەش باس کرا. پاشان لە گفتوگۆ لەگەڵ فیلمەکە رەزا سامتی ڕەخنەگر و کارناس، دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی لێکۆڵەر، مامۆستای زانکۆ و نووسەر لەسەر فیلمەکە قسەیان کرد.
سامتی ڕایگەیاند لە ئەو بەڵگەفیلمەدا یەکێک لە گرینگترین کەسایەتییەکانی مێژووی مەشرووتە واتا یارمحەمەدخان دەناسرێت.
هەروەها دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی سەبارەت بە بەڵگەفیلمی سەرپەتییەکان وتی کە ئەم بەڵگەفیلمە هەندێک لایەنی ناڕوون و باس نەکراوی مێژووی مەشرووتەی ئاشکرا کردووە.
بەڵگەفیلمی 60 خولەکی سەرپەتییەکان لە نووسین و دەرهێنانی کەیوان مهرگان لەسەر تەوەی کەسایەتی یارمحەمەدخان، لەسەر بابەتی مەشترووتە لە کرماشان باس دەکات.
Your Comment