AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٢ ١٧:٣٨

هەسەدە ڕایگەیاند:

هەوڵی دەیان ژن و منداڵی داعش بۆ هەڵاتن لە کەمپی هۆڵ شکستی هێنا

هەوڵی دەیان ژن و منداڵی داعش بۆ هەڵاتن لە کەمپی هۆڵ شکستی هێنا

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایده‌كات، توانیویانه‌ هه‌وڵى هه‌ڵاتنێكى گه‌وره‌ى ژن‌و منداڵانى داعش له‌كه‌مپی هۆڵ لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا شكست پێبهێنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرت (هه‌سه‌ده‌) ئاماژه‌ به‌هه‌وڵى هه‌ڵاتنێكى گه‌وره‌ كراوه‌ له‌نێو كه‌مپى هۆڵ له‌ کوردستانی سووریا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ژن‌و منداڵانى داعش.

ئەوه‌ش هاتووه‌، "ناوەندی پەیوەندییەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە کوردستانی سووریا شكستیان بەهەوڵێك هێناوە کە 56 ئەندامی خێزانی داعش ویستوویانە لەكەمپی هۆڵ هەڵبێن".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكردووه‌، لەماوەی ڕابردودا هێزەکانیان لەڕێگەی دەزگا ئاسایشییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ بارهەڵگرێکی گواستنەوە کردووە، کە ژمارەیەک لەخێزانی داعش لەکەمپی هۆڵ لەو ڕێگەیەوە هەڵی هەڵاتن دەدەن".

باس له‌وه‌شكراوه‌، دوێنێ سێشەممە کاتژمێر 12:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، هێزەکانیان بەدواداچوونیان بۆ بارهەڵگرێک کردووە دوای ئەوەی لەکەمپی هۆڵ دەرچووەو پشکنینیان بۆ کردووه‌، دوای پشکنین لەناو بارهەڵگرەکەدا 56 ئەندامی خێزانی داعش هەبوون کە ویستوویانە لەکەمپەکە هەڵبێن‌و پێهاتبوون لە39 منداڵ‌و 17 ژن.

كید له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ كه‌ داری بارکردووەو ویستویه‌تى كارى قاچاخچێتى بكات.

سەرەتای مانگی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتی كەمپەكە ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 28 حاڵەتی كوشتن لەناو كەمپەكەدا ڕویانداوە كە 12 كەسیان سورین‌و 14 پەنابەری عێراقیش بوون، هەروەها 2 تەرمیان نەناسراون

لەکەمپی هۆڵ کە 45 کیلۆمەتر لەشاری حەسه‌کەوە دوورە، زیاتر لە55 هەزارو 825 کەس لەخۆ دەگرێت کە زۆربەیان ژن‌و منداڵی داعشن، لەو ژمارەیەش 28 هەزارو 723 هاوڵاتی عێراقین‌و 18 هەزارو 848 هاوڵاتیش سورین‌و هەشت هەزارو 254 هاوڵاتیش بیانین.

News ID 43037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha