ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی دووشەممە لە کوژرانی ئەیمەن زەواهیری ڕێبەری ئەلقاعیدە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کابول هەواڵی دا.
زەواهیری لە ڕۆژی 31 ی جوولای ڕابردوو لە کاتی ئەو هێرشە لە ماڵی خۆی بوو، بەڵام کوژرانی ناوبراو لەگەل کاردانەوەی توندی تاڵەبان بەرەوڕوو بووەتەوە و هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای ئیدانە کرد.
بایدن لە لێدوانەکەی خۆیدا وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەیمەن زەواهیری پاگەندەی کرد کە لە ئەو هێرشەدا هیچ خەسارێک بەر بنەماڵەی ناوبراو نەکەوتووە و هیچ کەسێکی سڤیل نەکوژراوە.
سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند کە سیستەمی سیخوڕی ئەمریکا لە ساڵی 2022 شوێنی ژیانی ڕێبەری ئەلقاعیدەی ناسیوەتەوە و لە کۆتاییدا دوای ماوەیەک ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی جێ بەجێ کرد.
ئەیمەن زەواهیری کێ بوو و چی کرد؟
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواهیری لە 19 ی جوونی ساڵی 1951 لە ناوچەی ئەلجیزەی پێتەختی میسر لەدایک بوو. باوەگەورەی ئەیمەن زەواهیری پێش نوێژی زانکۆی ئیسلامی ئەلئەزهەر بوو و باوکای دکتۆری دەرمانساز و مامۆستای زانکۆی قاهیرە بوو.
ناوبراو لە تەمەنی منداڵیەوە چووە ڕیزی بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین لە میسر و بۆ یەکەم جار لە تەمەنی 15 ساڵاندا بە تاوانی ئەندامێتی ئەو بزووتنەوە دەستگیر کرا.
دواتر لە زانکۆی پزیشکی عەین شەمسی میسر لە بواری پزیشکی و لێزانی نەشتەرگەری لە زانکۆ دەرچوو و چالاکییە پزیشکییەکانی خۆیی لە میسر دەست پێکرد.
زەواهیری لە ساڵی 1973 لەگەڵ هاوبیرەکانی گرووپی جەهادی ئیسلامی لە میسر دامەزراند. دوای تیرۆری ئەنوەر سادار، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر لە دەستی لایەنگرانی ئەو گرووپە لە ساڵی 1981، ئەیمەن زەواهیری لەگەڵ سەدان کەسی دیکە کەوتە زیندانەوە.
ناوبراو لە ساڵی 1985 دا لە شاری جەددەی عەرەبستانەوە سەفەری ئەفغانستانی کرد تا لە نێو گرووپە جەهادییەکانی ئەفغانستاندا خەریکی شەڕ بێت.
دەستی راستی بێن لادەن
ناوبراو لە ساڵی 1986 پێوەندی نزیکی لەگەڵ ئۆسامە بێن لادەن دەست پێکرد کە ئەو پێوەندییە لە کۆتاییدا بووە هۆی دامەزراندنی گرووپی ئەلقاعیدە لە فێڤرییەی 1989 لەلایەن بێن لادەن و زەواهیریەوە.
لە ساڵی 1993 زەواهیری وەکوو ڕێبەری جەهادی ئیسلامی میسر هەڵبژێردرا و شەڕێکی جیدی بۆ لەناوبردنی حکومەتی ئەو وڵاتە دەست پێکرد. ئەمریکا لە ساڵی 1997 زەواهیریی وەکوو بەرپرسی کوشتوبڕی گەشتیارە ڕۆژاواییەکان لە لوکسوری میسر ناساند. دوو ساڵی دواتر دادگایەکی سەربازی لە میسر سزای ئیعدامی بۆ زەواهیری دەرکرد.
ل ڕۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری 2001 دوای هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر، ناوی ئەیمەن زەواهیری چووە لیستی 22 تیرۆریستی مەترسیدارەوە کە ئێف بی ئای بەدوایدا دەگەڕا، لیستێک کە لەلایەن جۆرج بووشەوە ڕاگەیێندرا.
لە نۆڤەمبەری هەمان ساڵدا حکومەتی تاڵەبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بە ئەیمەن زەواهیری و هەروەها ئۆسامە بێن لادەن بە شێوەی فەرمی مافی هاووڵاتی ئەفغانی دەدات.
ڕێبەرایەتی ئەلقاعیدە
لە مانگی مەی 2011 دوای تیرۆری ئۆسامە بێن لادەن ڕێبەری ئەلقاعیدە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەیمەن زەواهیری بە شێوەی فەرمی وەکوو ڕێبەری نوێی ئەلقاعیدە ناسێندرا. ڕۆڵی بەرچاوی ناوبراو لە ڕێنمایی ئەلقاعیدە بووە هۆی ئەوەی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ دەستگیری ناوبراو 25 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کرد.
لە دەیەکانی دواییدا ناوبراو زیاتر وەکوو دەستی راستی بێن لادەن و هەروەها مێشکی ئەلقاعیدە یاد دەکرێت.
Your Comment