پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی "جلی کوردی" دەکرێتەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەیی ناوچەیی پارێزەری لە میراتی نەبینراو لە ئاسیا، لە ژێر چاوەدێری یۆنێسکۆ بە هاوکاری گالری "وەرد" پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی جلی کوردی بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی وێنەگری "کراس" هەوڵ دەدات یەکێک لە چڕوپڕ و بەربڵاوترین سەرچاوە وێنەییەکان لە دەستکەوتە وێنەگرییەکانی فەرهەنگ و هونەری پۆشاک لە سەرتاسەری جیهان پێک بهێنێت.

ئەو ڕووداوە فەرهەنگی-هونەرییە لە ساڵی 1400 بە پێکهێنانی نووسینگەیەکی نەگۆڕ لە شوێنی گالری وەرد لە تاران، بانگهێشت نامەیەکی ئۆنلاینی بە سێ زمانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی بڵاو کردەوە و دوابەدوا ئەوە توانی 4020 بەرهەم لە 610 وێنەگر کۆ بکاتەوە. کە بە ڕوانگەی جۆراوجۆر جلی کوردیان پیشان دابوو و لە کۆتاییدا 65 بەرهەم بۆ نمایش کردن لە پێشانگای کراس دەست نیشان کراون.

پێشانگای کراس بە بەرپرسایەتی کەیوان شەمشێربەیگی ، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

News Code 43003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha