AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٦ ١٢:٠١

خەریکی ئامادەبوون بۆ بەڕێوەبردنی میتینگن؛

هەدەپە ڕێگاچارەیە بۆ تورکیا/ نا بۆ شەڕ و داگیرکاری

هەدەپە ڕێگاچارەیە بۆ تورکیا/ نا بۆ شەڕ و داگیرکاری

هەدەپە خەریکە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی میتینگەکانی خۆی لە ڕێکەوتی 6 و 7 ی ئۆگۆست لە ئامەد و ئەستەنبۆڵ ئامادە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە) خەریکە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی میتینگە پارێزگاییەکانی لە شارە جیاجیاکانی تورکیا ئامادە دەکات. ئەو میتینگانە لە ئەستەنبۆڵ و ئامەدەوە دەست پێدەکات.

بە پێێ ڕاگەیاندنی هەدەپە، ئەو پارتە دوو میتینگی خۆی بە دروشمی "ئێمە ڕێگاچارەین؛ نا بۆ شەڕ و داگیرکاری" 6 ی ئۆکتۆبەر لە ئامەد و 7 ی ئۆکتۆبەر لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەبات.

چاوەڕوانی دەکرێت مدحت سنجەر هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەو میتینگانە بەشداری بکات و سەبارەت بە دوورەپەرێزی زۆرەملێ، سیاسەتە شەڕخوازانەکانی حکومەت، قەیرانی ئابووری و ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو قسە بکات.

25 نوێنەری هەدەپە لە سبەینێوە کۆبوونەوەکانی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو میتینگانە دەست پێدەکەن. بە پێی ڕاگەیاندنی هەدەپە ئەو زنجیرە میتینگانە بڕیارە تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو درێژەی هەبێت.

News ID 42961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha