کاردانەوەی تاران بە پاگەندەکانی بایدن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: قسەکانی بایدن، گێڕانەوەیەکی تا لایەنە و ناڕاست لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی بایدن کە لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە سەروبەندی هاتنی بایدن بۆ ناوچەکە بڵاو بووەتەوە، وتی: جەختی بایدن لەسەر شوێنگیری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و دیپلۆماتیک لە دژی ئێران، پێچەوانەی خواستنی بەردەوامی ئەمریکا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 و لە درێژەی سیاسەتە شکشت خواردووەکەی ترامپ دژی ئێرانە.

کەنعانی هەروەها قسەکانی بایدن سەبارەت بە هەوڵ بۆ دروست کردی ڕۆژهەڵاتی اڤینێکی سەقامگیر و ئەمن وتی: ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمنتر و سەقامگیرتر، تەنیا لە ڕێگای هەوڵی ئەمریکا لە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی دروست کردنی کێشە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، ڕاگرتنی هەناردە کردنی چەک بۆ ناوچەکەکە، ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکان، وەلانانی سیاسەتی پاڵپشتی بێ مەرج لە ئیسرائیل و هەروەها کۆتایی هێنان بە سیاسەتی ترس و تۆقاندن لە ئێران دێتە دی و تا کاتێک کە لە سیاسەتە هەڵەکانی دووری نەگرێت، ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی ناسەقاگیری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبێت.

News Code 42754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha