بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، ماجد شەنگالی وتیشی: پەرلەمان دوای پشووەکانی دەورەی یاسادانەری و دەسپێکی کۆبوونەوەکانی خۆی و هەروەها دوای پشووەکانی جێژنی قوربان، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێرێت.
شەنگالی بە وتنی ئەوەی کە کاتی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی مانگی جوولای دەبێت، زیادی کرد: پارتی هێشتا لەسەر ڕێبەر ئەحمەد وەکوو بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری جەخت دەکات و گفتوگۆکان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی بۆ ڕێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە لە چەند ڕۆژی داهاتوو، درێژەی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە