بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،محمد سه‌یهود په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، داواكاریان ئاراسته‌ى لایه‌نه كوردیه‌كان كردوه پێكه‌وه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار بگه‌نه ڕێكه‌وتن و پێیان وایه به‌ر له ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتن.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردیه‌كان نه‌گه‌شتنه رێكه‌وتن ئه‌وا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگ به‌كاندیدى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارده‌دات و ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هاوپه‌یمانى ستراتیژیمان هه‌یه".
زياتر له 8 مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراوه‌و تائێستا به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌كان حكومه‌تى نوێ پێك نه‌هێندراوه.
Your Comment