AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٤ ١٨:٤٠

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری کورد رایگەیاند:

پێشنیارەکانی کوردی سووریا بۆ چارەسەریی کێشەی زیندانییەکانی داعش لە ئەلهەول

پێشنیارەکانی کوردی سووریا بۆ چارەسەریی کێشەی زیندانییەکانی داعش لە ئەلهەول

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پێنج رێگای بۆ چارەسەریی کێشەی زیندانیە بیانییەکان لە ئەلهەول خستەڕوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر، سەرۆکی هاوبەشی ئیدارەی پەیوەندی دەرەکی خۆبەرێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا وتی: لە گەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و ڕووسیا بۆ چارەسەریی کێشەی شارۆمەندانی بیانی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا گفتوگۆمان کردووە.

وتیشی: بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە پشتیوانی لە ئیدارەی خۆبەرێەوەبەر بۆ دابەش کردنی بەشەکانی ئۆردووگای ئەلهەول، پعلە کردن لە چێکردنی ناوەندی بەهێز کردنەوەی غەیری ئەورووپایی، گۆرینەوەی زانیاری بۆ نەهێشتنی مەترسی لە سەر ناوچە و هەروەها کردنەوەی دادگەی تایبەت بە بڕیارنامەی نێودەوڵەتی بۆ دادگەیی کردنی ئەم کەسانە لە ناوچەکانی کوردی سووریا پێشنیاری ئێمەیە.

News ID 42544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha