بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو له‌گوندى گرد جۆتیار درۆنێك كه‌وتۆته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، گوندی گرد جۆتیار نزیكى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌و له‌كاتى كهوتنهخوارهوهى درۆنهكهشدا، به‌ر تاوهرێكى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت كه‌وتووه‌و زیانى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وى 8ى ئه‌م مانگه دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرایكرد، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی كێشاوه بەسەر ڕێگای (هه‌ولێر ـ پیرمام)و لەئاکامى ته‌قینه‌وه‌ى درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بەسووکی برینداربوون‌و زیانی مادیش بەخواردنگەیەکو چەند ئۆتۆمبێلێک كه‌وتووه"
Your Comment