بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا هۆکاری بووژانەوەی داعش و ئەلنوسرەیە

نووسەر و شرۆڤەکارێکی لوبنانی جەختی کرد کە بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا دەبنە هۆی بووژانەوەی داعش و بەرەی ئەلنوسرە لە سووریا و عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، هادی قەبیسی نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی لوبنانی بە وتنی ئەوەی کە بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا دەبنە هۆی بووژانەوەی داعش و بەرەی ئەلنوسرە لە عێراق و سووریا، جەختی کرد: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە و ئەو بنکانە چەک دەخەنە بەردەستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریاک دەیەوێت پابەندی بەڵێنەکانی خۆی هەمبەر تیرۆریستەکان بەتایبەتی لە بنکەی سەربازی ئەلتنف بێت، هەر بەو شێوەیە کە پاڵپشتی لە هێزەکانی هەسەدە دەکات.

ئەو شرۆڤەکارە لوبنانییە وتیشی: زیندانەکانی ئەمریکا کە هێزەکانی هەسەدە بەڕێوەی دەبەن، پڕن لە هەزاران تیرۆریستی داعشی و نوسرە کە خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی لە سووریا و عێراقن.

News Code 42376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha