AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢١ ١٦:٤٧

تەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان

یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو توشبوی نەخۆشی پەتای خوێنبەربون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه‌.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دوربون لە توشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون".

News ID 42355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha