هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنجشەممە لە هیرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سوومریە، سەرچاوە عێراقییەکان شەوی پێنجشەممە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی وتی کە دەوروبەری بنکەی سەربازی تورکیا لە موسڵ بە چەند کاتیوشا هێرشی کرایە سەر.

ئەو سەرچاوە زیای کرد کە تا ئێستا خەسارەکان و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو هێرشە ڕانەگەیێندراوە.

شیاوی باسە کە دەمێکە بنکەی زیلکان بووەتە بابەتی جێ ناکۆکی بەغدا و ئەنقەرە، بەڵام لایەنی تورکیایی پاگەندە دەکات کە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی پەکەکە بەکاری دەهێنێت.

News Code 42339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha